(ئێ جین) خۆی و چواردەورەکەی فریودەدا و بێزاریش بوو لەوە
(ئێ جین) خۆی و چواردەورەکەی فریودەدا و بێزاریش بوو لەوە، هەڵەی ئەویش نەبوو تەنها هەڵەی چواردەورەکەی بوو!
هەزارەها (ئێ جین)ی تر هەن، لەبەر قسەی چواردەوریان نەک هەر ڕووخسار ڕەفتاریشیان دەگۆڕن!
ئەگەر تۆ خۆتت خۆشنەوێت، خۆشەویستی هەموو کەسانی جیهان بەشت ناکات...ئەو کچە بۆ قەرەبوکردنەوەی ئەو کەمی خۆشەویستیەی لە دونیایی واقیعیەتدا هەیەتی ، پەنا دەباتە بەر دونیای مجازی بۆ ئەوەی ئەو بۆشاییە پڕ بکاتەوە کە لە ناخیدا دروست بووە، ئەمە بەشێکی تاوانەکەی هی خۆیەتی چونکە متمانەی بەخۆی نیە، بەڵام بەشە زۆرەکەی کۆمەڵگا و کەسانی دەوروبەرە، ئەگەر کۆمەڵگا گشت پێوەرەکان ی نەکات بە جوانی ڕوخسار مرۆڤ پەنا نابات بۆ ئەم جۆرە کارانە، لە دونیای ئەمڕۆدا مرۆڤ ئەگەر جوان نەبێت کاری دەست ناکەوێت، ئەگەر جوان نەبێت کەس گرنگیەکی وای پێنادات ئەم ڕەفتارانەش وادەکەن کەسەکە هەست بکات کەموکوڕیەکی هەیە و وردە وردە متمانە بەخۆبونی لەدەست دەدات...بۆچارەسەرکردنی ئەم کێشەیە دەبێت تاک بە تاکی مرۆڤ لەم سەر زەمینەدا وا پەروەردە بکرێت کە کەس ناشیرین بونی نیە لەم جیهانەدا و تەنها ڕەفتاری ناشیرین بوونی هەیە...ئەم پڕۆسەیەش زەحمەتە و ناکرێت، بۆیە تا دونیا دونیایە جیهان بەوشێوەیە دەڕوات و بەپێی جوانی بڕیار لەسەر کەسەکان دەدرێت
Cet avis était-il utile?